ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تۆماس مۆلەر باس لە داهاتووی لەگەڵ بایرن میونشن دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆماس مۆلەری ئەڵمانی باس لە چارەنووسی کاروانی وەرزشی لەگەڵ بایرن میونشن دەکات.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی بۆندسلیگا، بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنا میوانداری فرایبورگی کرد و یارییەکەی 2-0 بردەوە، هاری کەین و تۆماس مۆلەر لە خولەکەکانی 38 و 78 گۆڵەکانیان کرد.

دوای یارییەکە تۆماس مۆلەر لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای ئەڵمانیا ئاشکرایکرد هەست بە پیربوون و شەکەتبوون دەکات بەڵام دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوامبێت.

داهاتووم لەگەڵ بایرن؟ با بزانین چی روودەدات، جەستەم پیر دەبێت و لەدژی دەجەنگم!

بڕیاری مانەوەم بەمن یاخود ماوەی گرێبەستەکە پەیوەست نییە، هەموو شتێک ئاسانە، تەنیا هەوڵدەدەم بۆ راهێنەری بسەلمێنم منیش بژاردەیەکم دەتوانم لە پێکهاتەی سەرەکی هاوکاری تیپەکەم بکەم.

مۆلەر لە هاوینی 2009 تا ئێستا یاریی بۆ تیپی یەکەمی بایرن میونشن دەکات. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 710 یاریی کردووە، 245 گۆڵی کردووە و 269 گۆڵی دروستکردووە.

12 نازناوی بۆندسلیگا، دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا، شەش نازناوی جامی ئەڵمانیا و هەشت نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای لەگەڵ یانە باڤارییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button