ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی چێڵسی لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی چێڵسی لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

دەرگای گواستنەوەی پرێمەرلیگ داخرا و چێڵسی لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا 8 یاریزانی گواستەوە و 12 یاریزانیشی بەڕێكرد و گرێبەستی ئەستێرەیەكیشی نوێ كردەوە.

وەرزی رابردوو چێڵسی بە راهێنەرایەتیكردنی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ لە كۆی 38 یاری پرێمەرلیگ تەنیا 18 یارییان بردەوە و 63 خاڵیان كۆ كردەوە و لە ریزبەندی شەشەم كۆتاییان بە وەرزی 2023/2024ی خولی ئینگلیزی هێنا.

بۆ وەرزی نوێ بلووز ئێنزۆ مارێسكای راهێنەری پێشووی لێستەر سیتیان هێنا و بەشداری لە یارییەكانی كۆنفرانسلیگ دەكەن.


تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەكانی پرێمەرلیگ بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 14ـی حوزەیران دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ کرایەوە و رۆژی 31ـی ئاب دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

رۆیشتووەكان:

رۆمێلو لوكاكو (ناپۆلی)، رەحیم ستێرلینگ (ئارسیناڵ)، یان ماتسن (ئاستۆن ڤیلا)، كۆنۆر گالاگێر (ئاتلێتیكۆ مەدرید)، لویس هۆڵ (نیوكاسڵ یونایتد)، عومەر هەتچینسن (ئیپسویچ تاون)، دیێگۆ مۆرێیرا (ستراسبۆرگ)، تیاگۆ سیلڤا (فلومێنینزی)، حەكیم زیاش (گاڵاتاسەرای)، مالانگ سار (لانس)، كێپا ئاریزابالاگا (بۆرنمس)، ئارماندۆ برۆخا (ئێڤەرتن).

هاتووەكان:

پێدرۆ نێتۆ (وۆڵڤز)، جواو فێلیكس (ئاتلێتیكۆ مەدرید)، كیرنان هۆڵ (لێستەر سیتی)، فیلیپ یۆرگێنسن (ڤیاڕیال)، مایك پێندێرس (خێنك)، رێناتۆ ڤیێگا (بازڵ)، كالیب ویڵی (ئاتڵانتا یونایتد)،مارك گیو (بارسێلۆنا)

نوێكردنەوە:

كۆڵ پاڵمەر

بابەتی زیاتر

Back to top button