سعودییەكان سێرجیۆ رامۆسیان دەوێت
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەكانی خولی رۆشنی سعودیە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس ئەستێرەی ئیسپانی واژۆ بكەن.
رامۆس وەرزی پێشووتر لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پەیوەندی بە ریزەكانی سێڤییا كرد.
لە دوای ساڵێك لە گەڕانەوەی بۆ ریزەكانی یانە ئیسپانییەكە، دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ماڵئاوایی لەو یانەیەش كرد و ئێستا بەرگریكارە ئیسپانییەكە بێ یانەیە.
🚨🗣️ Some 🇸🇦 clubs started talks with Sergio #Ramos, confirmed. ✅
📈 Discussions are at an initial stage but the will is to speed things up with the 🇪🇦 CB for a possible free-agent transfer.
🔜 Developments are expected soon. 🐓⚽ #Transfers pic.twitter.com/s3BjxlrCRt
— Rudy Galetti (@RudyGaletti) August 8, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی رودی گالێتی، چەند یانەیەكی سعودیە گفتوگۆكانیان لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس دەستپێكردووە و دەیانەویت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەكانیان.
رۆژنامەنوسە ئیتاڵییەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد، گفتوگۆكان لە قۆناخی سەرەتاییدان، بەڵام دەیانەوێت كارەكان لەگەڵ رامۆس خێراتر بكەن، بەتایبەت لە كاتێكدا یاریزانێكی ئازادە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەكەوە نیە.
وەرزی رابردوو رامۆس لەگەڵ سێڤییا بەشداری لە 37 یاری كرد و توانی7 گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.