ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆچی نیکۆ ویڵیامس بڕیاریداوە لە ئاتلێتیک بلباو بمێنێتەوە؟

بڕیاریدا نەچێتە بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویڵیامس بڕیاریداوە لە ئاتلێتیک بلباو بمێنێتەوە و چەند رۆژێک لەمەوبەر بڕیاری خۆیداوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نیکۆ ویڵیامس بڕیاری خۆیداوە و لە ئاتلێتیک بلباو دەمێنێتەوە و بڕیاریداوە نەچێتە بارسێلۆنا، کە ئەمڕۆ ئەو یاریزانە ئیسپانییە دوای تەواوبوونی پشووەکەی گەڕایەوە مەشق و راهێنانەکانی ئاتلێتیک بلباو.

رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە، چوار هۆکار بەربەست بوون لە بەردەم رۆیشتنی نیکۆ بۆ بارسێلۆنا، ئەو یاریزانە 22 ساڵانە هەست دەکات لە بلباو دەتوانێت زیاتر گەشە بکات، لە رووی داراییەوە لە بلباو مووچەکەی باشە و بڕوای وایە زیانێکی گەورە ناکات لەوی بمێنێتەوە، تەواوی ئەندامانی خێزانەکەشیان دەیانەوێت لە بلباو بمێنێتەوە و بەڕێوبەری کارەکانیشی بە هەمان شێوە یەکێکی دیکە بوو لە هۆکارەکان بۆ ئەوەی یانەکە بەجێنەهێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا ئەوەی لە توانایدا بووە لەپێنایو گواستنەوەی ویڵیامس کردوویەتی، بەڵێنی پێداوە پارەی پێویست بۆ شکاندنی گرێبەستەکەی دابینکراوە و گەرەنتی تۆمارکردنی ناوەکەشی لە لالیگا پێداوە، یانە کەتەلۆنییەکە مووچەیەکی باشیشی پێداوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بەڵام بارسا رێز لە بڕیارەکەی نیکۆ دەگرێت و بڕوای وایە ئەو بڕیارەی بەهۆی هەندێک بابەتی کەسی داوە.

ئەمڕۆ یانە باسکییەکە ڤیدیۆی ساتی گەڕانەوەی نیکۆی بۆ راهێنانەکانی یانەکەی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ویڵیامس باس لە داهاتووی خۆی دەکات، ویڵیامس لە ڤیدیۆکەدا، باس لە پەرۆشی خۆی بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو دەکات و سڵاو بۆ هاندەرانی یانە باسکییەکە دەنێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button