ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی لەندەنی و مەدریدی رکابەری لەسەر مێرینۆ دەکەن

هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ تاوەکو ئێستا دەستبەرداری میکێل مێرینۆ، بەرگریکاری ریال سۆسیداد نەبووە.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ سوورە لەسەر دروستکردنی هێڵی بەرگرییەکی پۆڵاین، تاوەکو رکابەری بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ بۆ وەرزی داهاتوو بکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ئارسیناڵ هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی مێرینۆ نەناوە، بەڵام ئارتێتا و دەستەی کارگێڕی، خەریکی گفتوگۆی جددین لەسەر گواستنەوەکە.

تەنیا ساڵێک بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی مێرینۆ لە سۆسیداد ماوە، بۆیە گەنەرز نایەوێت پارەیەکی زیاد لە گواستنەوەی یاریزانەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خەرج بکات.

سەرەڕای گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری لە بۆڵۆنیاوە، بەڵام ئارتێتا سوورە لەسەر زیادکردنی بەرگریکارێکی دیکە.

مێرینۆ یەکێکبوو لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024، بە تایبەت دوای گۆڵەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی.

ئاتلێتیکۆ مەدرید، رکابەری سەرەکی ئارسیناڵە لەسەر گواستنەوەی مێرینۆ، بەڵام یانە مەدریدییەکەش، هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button