ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن یاریزانێکی نوێ بۆ ماوەیەکی زۆر لەدەست دەدات

گورزێکی کوشندە

Yariga App

یاریگا –

گورزێکی کوشندە بەر بایرن میونشن کەوت و یاریزانێکی نوێی بەهۆی پێکان بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دادەبڕێت.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد میکێل شرۆەر بڵاویکردووەتەوە، ماکس ئێبڕلی بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میونشن لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە ئاشکرای کردووە، هیرۆکی ئیتۆ تووشی پێکانێکی سەخت بووە و قاچی شکاوە، بەو هۆیە یاریزانەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دادەبڕێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بایرن میونشن لە یارییەکی دۆستانە رووبەڕووی یانەی دورێن بووەوە، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات، بەڵام بەرگریکارە ژاپۆنییەکە بەهۆی پێکان لە خولەکی 20 یاریگای جێهێشت و یارییەکەی تەواو نەکرد، ئێستاش دەرکەوتووە پێکانەکەی سەختە و قاچی شکاوە.

یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکەی پێشووی یانەی شتوتگارت لەم هاوینە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2028 پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.

بەڵام بەر لە بەشداریکردن لە یەکەم یاری فەرمی یانەکەی پێدەچێت لە زۆرینەی یارییەکان یاخود تەواوی یارییەکانی وەرزی 2024/2025 بێبەش ببێت.

ئیتۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد

بابەتی زیاتر

Back to top button