دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ریال مەدرید ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولی دەوێت و بارسێلۆنا خۆی ‘مەڵاس’ داوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرنگی بە ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول داوە، ئاستۆن ڤیلا داوای 60 ملیۆن پاوەند لە ئیتیحاد دەکات و مارسیلیا لەگەڵ یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد رێککەوت…

ریال مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری لیڤەرپوول. تەنیا یەک ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە – تۆک سپۆرت

پێناچێت مانچێستەر یونایتد بیر لە دەستنیشانکردنی گارێس ساوسگەیت وەک جێگرەوەی ئێریک تێن هاخ بکات – دەیلی مەیڵ

نیوکاسڵ یونایتد هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی ئێدی هاو لە پۆستی راهێنەرایەتی تیمەکە دەدات، ناوی هاو بە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەستراوەتەوە – گاردیان

نەسڕ گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێدەرسن، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی داخست. ئەمەش دوای رەتکردنەوەی دوا ئۆفەر بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئاستۆن ڤیلا داوای 60 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە موسا دیابی لە ئیتیحاد دەکات – تۆک سپۆرت

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری لیل دەستپێکردووە، ئەمەش دوای رازیبوونی لیل بە ئۆفەرە 52 ملیۆن پاوەندییەکە – گاردیان

مارسیلیا و مانچێستەر یونایتد لەسەر گواستنەوەی مەیسن گرینوود بەبڕی 26 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – ئاتلێتیک

رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری بەلجیکا، 31 ساڵ بە ناپۆلی گووتوە، ئامادەیە پەیوەندییان پێوە بکات، بەڵام بەو مەرجەی ڤیکتۆر ئۆسیمین لە یانەکە نەمێنێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئاستۆن ڤیلا رکابەری چێڵسی و بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس دەکات – تیم تۆک

چێڵسی و بوکا جونیۆرز لەسەر گواستنەوەی ئارۆن ئانسێلمینۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی بەبڕی 17 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

کۆڵ پاڵمەر لە ماوەی یۆرۆدا، هەوڵی زۆری بۆ رازیکردنی ئۆلی واتکینس داوە، تاوەکو پەیوەندی بە چێڵسی بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button