ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی جۆنی ئیڤانز گرێبەستەکەی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جۆنی ئیڤانز گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد نوێکردەوە.

ماڵپەڕی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی بەرگریکاری ئینگلیزی جۆنی ئیڤانز، گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تا هاوینی 2025 نوێکردووەتەوە.

بەرگریکارە تەمەن 36 ساڵانییەکە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە لێستەر سیتییەوە گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد، بەدرێژایی وەرزەکە زۆرینەی بەرگریکارەکانی تیپەکەی تێن هاخ بەدەست پێکان دەیان ناڵاند، ئیڤانسیش دەبووە فریادڕەس و شوێنی پڕدەکردنەوە، بەدرێژایی وەرزی رابردوو بەشداری 30 یاری یانەکەی کرد و گۆڵێکی دروستکرد.

جۆنی لە هاوینی 2006 تا هاوینی 2015 درێسی مانچێستەر یونایتدی پۆشیووە، لە هاوینی 2015 تا 2018 یاری بۆ وێست بڕۆمیچ کردووە، لە 2018 تا 2023 یاری بۆ لێستەر سیتی کردووە و دواتریش گەڕایەوە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان.

بەدرێژایی کاروانی وەرزشیی بەشداری 528 یاریی کردووە، خاوەنی 23 گۆڵ و 15 ئەسیستە. نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، سێ نازناوی پرێمەرلیگ، دوو نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، دوو نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا و چوار نازناوی جامی قەڵخانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button