ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئۆلی واتکینز؛ لە تیپێکی میللییەوە بەرەو فریادڕەسی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024

Yariga App

یاریگا –

ئۆلی واتکینز نۆ ساڵ لەمەوبەر لە تیپێکی میللی یاریی دەکرد، کەچی لە یۆرۆی 2024 بووە فریادڕەسی ئینگلتەرا و هەڵبژاردەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2024.

ئۆلی واتکینز (28 ساڵان) وەرزی 2014/2015 لە ریزی یانەی وێستن سوپەر ماری  Weston-super-Mare یاریی دەکرد کە کە یانەیەکی پلە شەشی ئینگلیزییە، ئەوکات واتکینز لە خولی کۆنفرانسی باشووری ئینگلتەرا یاریی دەکرد، یانەکەی بەبۆنەی گۆڵە زێڕینەکەی بەرامبەر هۆڵەندا لە پلاتفۆرمی X وەکو شانازییەک وێنەی ئەو یاریزانەی بڵاوکردووەتەوە.

ئۆلی واتکینز کە ئێستا لە ئاستۆن ڤیلا یاریی دەکات، پێشتریش لە ریزەکانی برێنتفۆرد یاریی دەکرد، ئەم هێرشبەرە ئینگلیزە لە 24 یاری 10 گۆڵی بۆ یانەی وێستن سوپەر ماری کردووە و وەرزی رابردووش ئەو هێرشبەرە 28 ساڵانە بە درێسی ئاستۆن ڤیلا لە 53 یاری 27 گۆڵ و 13 ئەسیستی کرد.

واتکینز لە پێش کۆتایی یۆرۆی 2024 لە نۆ خولەکی کۆتایی یارییەکە هاتە ناو یاریگا و گۆڵی بردنەوەی لە کاتی زیادکراوی یارییەکە تۆمارکرد و سێ شێرەکانی گەیاندە یاریی کۆتایی.

Ollie Watkins

واتکینز کە بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا، لە خولەکی 81 بەیەکەوە لەگەڵ کۆل پاڵمەر هاتنە ناو یاریگا، لەبارەی گۆڵە زێڕینەکەی دەڵێت :’بە سەری منداڵەکانم سوێند دەخۆم، بە کۆل پاڵمەرم گوت ئێمە دەچینە ناو یاریگا تۆ گۆڵێکم بۆ دروست دەکەی’.

واتکینز لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 29 خولەک یاریی کردووە و لەو دوو شووتەی ئاڕاستەی گۆڵی کردووە گۆڵێکی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button