عێراق

عەدنان حەمەد بۆ کاری راهێنەرایەتی دەگەڕێتەوە عێراق

Yariga App

یاریگا-

عەدنان حەمەد راهێنەری بە نێوبانگی عێراقی پێدەچێت جارێکی تر بۆ کاری راهێنەرایەتی بگەڕێتەوە عێراق.

کەناڵی رابیعەی ریازی رایگەیاند یانەی زەوڕا بە فەرمی ئۆفەرێکیان پێشکەشی عەدنان حەمەدی راهێنەر کردووە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق وەربگرێت، دوای دەستلەکارکێشانەی فەلاح حەسەن لە سەرۆکایەتی زەوڕا تەواوی ئەندامانیش دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دەستەیەکی کاتی لە یانەکە پێکهێنراوە کە دەیانەوێت دوای چەندین ساڵ دابڕان جارێکی تر عەدنان حەمەد بگەڕێننەوە عێراق و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی پێبسپێرن لە وەرزی داهاتوو.

زەوڕا لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق توانی ریزبەندی سێیەم لە خولەکە وەربگرێت و لە یاریی پێش کۆتایی جامی عێراقیش بە یانەی قوەجەوییە دۆڕا، دەستەی کاتی بەڕێوەبەرانی یانەکەش دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو تیپێکی بەهێز دروست بکەن بۆ ئەوەی کێبڕکێی بە دەستهێنانی نازناوەکان بکات، بۆیە هەڕەمی پلانەکەیان لە عەدنان حەمەدی راهێنەرەوە دەست پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button