ئه‌مریکاگرنگترین

هەڵبژاردەی ئەمریکا راهێنەرەکەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم کاردانەوەی دوای ئەنجامە شۆکهێنەرەکانیان لە کۆپا ئەمێریکا، هەڵبژاردەی ئەمریکا گرێگ بیڵهاڵتەری ڕاهێنەری دوورخستەوە.

ئەمریکا کە میوانداریی پاڵەوانێتیەکەی کردووە، لە کۆمەڵەی سێیەم لەپاڵ هەڵبژاردەکانی ئوروگوای، پەنەما و بۆلیڤیا هات و تەنها سێ خاڵی کۆکردەوە. لە بەرانبەردا دوو یاریی دۆڕاند بە ئوروگوای و پەنەما. بەوەش نەیتوانی قۆناخی کۆمەڵەکان ببڕێت.

بەگوێرەی زانیارییەکی فۆکس نیوز، ئەمریکا بڕیاری دوورخستنەوەی گرێگی داوە.

ئەو سەرچاوەیە باس لەوە دەکات هیوای ئەمریکیەکان و یەکێتی تۆپی ئەو وڵاتە ئەوە بووە کۆپا ئەمێریکا بکەنە دەرفەتێک تا پێش یارییەکانی جامی جیهانی 2026 خۆیانی تێدا بنوێنن، بەڵام پێچەوانەکەی ڕووی دا.

ئامارەکانی بێڵهاڵتەر دەریدەخەن کە لە ماوەی 6 ساڵی ئەرکەکەیدا لەگەڵ ئەمریکا لە 74 یارییدا خاوەنی 17 دۆڕان، 13 یەکسانبوون و 44 بردنەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button