بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سبەی بایرن میونشن هەواڵێکی خۆش بە هاندەرادنی رادەگەیەنێ

Yariga App

یاریگا –

یانەی بایرن میونشن هاوینێکی چالاکی دەستپێکردووە لە گواستنەوەی یاریزان و سبەی موژدەیەکی دیکەی خۆش بە هاندەرانی دەدا.

7ی ئەم مانگە بوو یانە باڤارییەکە گرێبەستی مایكڵ ئۆلیسی راگەیاند کە لە یانەی کریستاڵ پاڵاسەوە گواستیەوە.

فەرمی؛ مایکڵ ئۆلیس پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد

بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتس، هەموو شتێک لەنێوان جواو پاڵینها و فوڵهام تەواو بووە و یانەکەی گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردووە پەیوەندی بە بایرنەوە بکات، کە دەگوترێت تا 2028 گرێبەستەکەی دەبێت لەگەڵ ساڵێک درێژکردنەوە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشکرای کردووە کە ئەم ئێوارە یان سبەینێ بایرن گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە واژۆ دەکات کە رەنگە گەشتی ئەڵمانیا نەکات و هەر بە ئیلکترۆنی واژۆکەیان بۆ بنێرێت.

فلۆریان جەختی کردووەتەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا پاڵینها  دەبێتە یاریزانی بایرن و بە دڵنیایی 100% جەختی لە زانیارییەکەی کردووەتەوە.

ناوبراو کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، لە ساڵی 2022 بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند لە سپۆرتینگی وڵاتەکەیەوە گواسترایەوە بۆ فوڵهام.

ڤینسنت کۆمپانی کە ئەزموونی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکاندا هەیە چ وەک یاریزان و چ وەک راهێنەر، بە گواستنەوەی ئۆلیس و پاڵینها دەیەوێ بە هێنانی یاریزانەکانی ئەو خولە خۆیان بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button