ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نساگرنگترین

فابیان رۆیز داهاتووى خۆی یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

فابیان رۆیز یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی پاریس سانجێرمان وەڵامی گرنگیدانی هه‌ردوو یانه‌ی ئینگلیزی لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی ده‌داته‌وه‌.

رویز له‌گه‌ڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا رۆڵی سەرەکی هه‌بووه‌ له‌ گه‌یشتنیان به‌ قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆ سبەی سێشەممە له‌ قنۆاخی پێشكۆتایی یۆرۆ رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە.

فابیان رۆیز بۆ ڕۆژنامەی لۆ پاریزیانی فەرەنسی گوتی، هەست بە باشی دەکەم لە پاریس سانجێرمان، دڵخۆشم له‌یانه‌كه‌، سوپاسی گرنگیپێدانی هه‌موو یانه‌كان ده‌كه‌م، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌رده‌وامبم

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، دڵخۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌م تیپه‌، جگە لەوەش گرێبەسته‌كه‌م لەگەڵ پاریس سانجێرمان سێ ساڵی ماوه‌،هێشتا ئامانجی زۆرمان هەیە کە ئاواتەخوازم لە وەرزەکانی داهاتوودا بەدەستی بهێنین.

رۆیز دوو ساڵ لەمەوبەر بە بڕی 22 ملیۆن یۆرۆ لە ناپۆلییەوە په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان کرد، لە 72 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی کردووە و 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 10 ئه‌سیستیشی هه‌بووه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button