ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سەرۆکی بارسێلۆنا موژدەی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە بە هاندەران دەدات

''قۆناخێکی نوێ دەستیپێکردووە''

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا خەونی گواستنەوەی ئەستێرەی گەورەی بۆ یانەکە هەیە، سەرەڕای بوونی ئاستەنگی دارایی گەورە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا باسی نیکۆ ویڵیامس، هێرشبەری ئیسپانی و ئاتلێتیک بیلباو دەکات و پلانەکانی بۆ گواستنەوەی دەخاتەڕوو.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ، چاوپێکەوتنی خوان لاپۆرتای لەگەڵ رادیۆی کاتالونیا بڵاوکردووەتەوە

بەدڵنیاییەوە بە ویڵیامس سەرسامم، بەڵام لێرە رێگە بەوانە دەدەین کە لە بابەتە بەرپرسیارن کاری لەسەر بکەن. دێکۆ لەگەڵ هانسی فلیک خەریکی دانانی پلانەکانن و هیوادارم هەواڵی خۆشم پێبگات.

لە پرسیارێکیدا دیکەی پەیوەست بە ئەگەرەکانی بوونی ئاستەنگی دارایی بۆ گواستنەوەی ویڵیامس، لاپۆرتا دەڵێت

ئەمڕۆ پارەمان لەبەردەستدایە، ئەمەش بەرهەمی کاری ئەم چەند ساڵەیە، دەتوانین یاریزانێک لە ئاستی ویڵیامس بگوازینەوە.

لەلایکەی دیکەوە، لاپۆرتا باسی دۆخی دارایی یانە کاتالونییەکەی کرد و روونیکردەوە، لە سێ ساڵی رابردوودا بە قەیرانی جیاواز تێپەڕین، بەڵام ئێستا دۆخەکە خەریکە سەقامگیر دەبێت و زووتر لەوەی چاوەڕێیان دەکرد، زۆربەی کێشەکان چارەسەربوون.

خەریکین کار لەسەر دوا قۆناخەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی ئابووری دەکەین، لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو شتێک ئاشکرا دەکەین. ماوەی سێ ساڵە خەریکی کارەکانین و ئێستا نزیکین لە گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی.

سەرۆکی بارسێلۆنا جەختیکردەوە، لەگەڵ خاڤیێر تێباس، سەرۆکی لالیگا بەردەوام لە پەیوەندیدان و تیمەکەی پابەندی رێساکانی یاری خاوێن دەبێت و بەمزووانە دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی دارایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button