ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گرینوود فشارەکانی سەر مانچێستەر یونایتد زیاد دەکات

وادەیەکی دیاریکراوی خستووەتە بەردەم تێن هاخ

Yariga App

یاریگا –

مەیسن گرینوود، دوا وادە بە مانچێستەر یونایتد دەدات.

رۆژنامەی دەیلی میرەر بڵاویکردووەتەوە، گرینوود دەیەوێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو، بزانێت بۆ وەرزی داهاتوو یاری بۆ کام یانەیە دەکات، چونکە ناڕوونییەکی زۆر لەسەر چارەنووسەکەی لە ئۆڵدترافۆرد هەیە.

گرێبەستی گرینوود لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە لە گرێبەستەکەدا هەیە، بەڵام ئێریک تێن هاخ، راهێنەری شەیتانە سوورەکان تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر یاریزانەکە نەداوە.

مان یونایتد داوای بڕی 40 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە گرینوود دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ڤالێنسیا باشترین ئۆفەری پێشکەشی مەیسن کردووە و بڕەکەی گەیشتووەتە 25 ملیۆن پاوەند.

رۆژنامەکان باس لە ئۆفەرێکی دیکەی لازیۆ بەبڕی 21 ملیۆن پاوەند دەکەن، بەڵام پشتڕاست نەکراوەتەوە.

یانەکانی لازیۆ، ڤالێنسیا، یوڤێنتوس، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گرینوود دەکەن، بەڵام یونایتد داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکات و ئەمەش رێگری سەرەکییە لە گواستنەوەی.

پێگەی مانچێستەر یونایتد پێکهاتەی وەرزی داهاتووی نوێکردووەتەوە، بەڵام دۆخی گرینوود بەوشێوەیە کە تاوەکو ئێستا بە خواستن یاری دەکات.

گرینوود 33 یاری لە وەرزی رابردوو لەگەڵ خێتافی لە لالیگادا کرد و پێناچێت گرینوود بۆ وەرزی داهاتوو لە مان یونایتد بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button