ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

بۆچی ئه‌و تۆپه‌ی به‌رده‌ستی کوکوریا كه‌وت نه‌بووه‌ لێدانی سزا؟

Yariga App

یاریگا –

رووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئیسپانیا، لە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆ 2024، كه‌ لە بەرژەوەندی لارۆخا کۆتایی هات، حاله‌تێكی تۆپ به‌رده‌ستكه‌وتن مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

لە كاتی زیادكراو لە خولەکی 106، جەمال موسیالای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئەڵمانیا تۆپێکی لە دەرەوەی ناوچەی سزا ئاراسته‌ی گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كرد، تۆپه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی سزا بەر دەستی مارک کوکوریای بەرگریکاری ئیسپانیا كه‌وت، بەڵام ناوبژیوانی یارییەکە ئەنتۆنی تایلۆری ئینگلیزی نه‌یكرده‌ لێدانی سزا، نه‌گه‌رایه‌وه‌ بۆ ڤار و ئاماژه‌ی به‌ به‌رده‌وامی یارییه‌كه‌ كرد.

ئه‌م حاله‌ته‌ مشتومری زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، یاریزانان و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له‌ دوایی یارییه‌كه‌ ره‌خنه‌ی زۆریان ئاراسته‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ كرد و هانده‌رانیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌ڵێن، ناوبژیوان زوڵمێكی گه‌وره‌ له‌ ئێمه‌ كرد.

مشتومه‌ركه‌ دوای ئه‌وه‌هات كه‌ له‌ یاریی دانیمارك و ئه‌ڵمانیا به‌هه‌مان شێوه‌ تۆپ به‌رده‌ستی  یواكیم ئیندرسنی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك كه‌وت و ناوبژیوان لێدانی سزای هه‌ژماركرد، به‌ڵام ئه‌و تۆپه‌ی به‌رده‌ستی كوكوریا كه‌وت زۆر روونتربوو به‌ڵام نه‌یكرده‌ لێدانی سزا.

هه‌ردوو تۆڕی ئه‌تله‌تیك و ESPN ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، پێش یارییه‌كانی یۆرۆ، یوێفا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌ و پێی راگه‌یاندوون، گۆرانكاری له‌ یاسای تۆپ به‌رده‌ست كه‌وتن كراوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر یاریزان ده‌ستی له‌ ناوه‌راست و بۆ سه‌ره‌وه‌ بێت، به‌شێوه‌یه‌كی ناسروشتی ده‌ستی له‌ جه‌سته‌ی دووربكه‌وێته‌وه‌ لێدانی سزایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كه‌ ده‌ستی له‌ ناوه‌رست و بۆ خواره‌وه‌ بێت و ئاراسته‌ی چاوی له‌ تۆپه‌كه‌ نه‌بێت لێدانی سزا نیه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌ردوو تۆڕه‌كه‌ بێت ئه‌و تۆپه‌ی به‌ده‌ستی ئیركسن كه‌وت یاریزانه‌كه‌ ده‌ستی بۆ سه‌ره‌وه‌ بووه‌ بۆیه‌ لێدانی سزابووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوكوریا ده‌ستی بۆ خواره‌وه‌ بووه‌ ئاراسته‌ی چاویشی به‌ره‌و تۆپه‌كه‌ نه‌بووه‌، بۆیه‌ لێدانی سزا هه‌ژمار نه‌كراوه‌.

بەگوێرەی رێساکانی یوێفا بۆ یۆرۆی 2024، بۆ هەژمارکردنی لێدانی سزا، دەبێ دەست و بازووی یاریزان ناسرووشتی و ئاستەنگی روون دروست بکات، ئەگەر بازووی یاریزان لە لایەکی نزیک بێت، رووی دەستی لە خوارەوە یاخود ئاسۆیی بوو یان شوێنی دەستی لە دواوەی هێڵی جەستە بێت لێدانی سزا هه‌ژمار ناكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button