عێراقکوردستان

هەولێر ماڵئاوایی لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکات

Yariga App

یاریگا-

هەولێر ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە یاریگای فرانسۆ هەریری دەکات و دوایین یاری خۆی تێدا دەکات پێش وەی نۆژەن بکرێتەوە.

لەگەڕی 37ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ( 5ـی تەمووز/یۆلیۆی2024) کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە هەولێر میوانداری کەربەلا دەکات، یارییەکە بۆ هەر دوو یانە گرینگی تایبەتی دەبێت بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن لە ناوچەی پلەی ئۆفی خولەکە، هەولێر پێویستی بە یەک خاڵە بۆ ئەوەی بە فەرمی مانەوە لە حولەکە مسۆگەر بکات.

لە مێژوودا هەولێر و کەربەلا 30 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر 13 یاری بردۆتەوە و کەربەلاش لە 8 یارییدا سەرکەوتوو بووە و لە نۆ یاریشدا یەکسان بوونە، هەولێر 40 گۆڵی لە تۆڕی کەربەلا تۆمار کردووە و کەربەلاش 32 گۆڵی لە هەولێر کردووە، یەکەم یاری فەرمی نێوانیان دەگەڕێتەوە بۆ 10/5/1993 کاتێک لە قۆناخی سێیەمی خولی خولی نایابی عێراق لە یاریگای موسڵ یارییان کرد و کەربەلا بە ئەنجامی 1 _ 0 یارییەکەی بردەوە، لە یاری قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقیش لە نێو یاریگای کەربەلا هەولێر بە ئەنجامی 5 _ 3 سەرکەوتنی بە دەستهێنابوو.

یارییەکەی ئەمڕۆ دوایین یاری هەولێر دەبێت لە یاریگای خۆی لەم وەرزە، لەم هاوینەشدا چیمەنی یاریگاکە نۆژەن دەکرێتەوە و ئامادە دەکرێت بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر بە 37 خاڵ لە خانەی 14یە و کەربەلاش بە 36 خاڵ لە خانەی 15ەمـی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button