ئه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ: بەم ئاستەوە تا تەمەنی 50 ساڵی یاری دەکەم ئەگەر…

یاریگا- زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە متمانە بەخۆبوونەوە دەرکەوت و پێی وایە دەتوانێت تا ساڵانێکی زۆرتر بە هەمان ئاستی ئێستایەوە خۆی بسەلمێنێت.

هاوکات ئەستێرە سویدییەکە، کە لە ئێستادا گرێبەستەکەی لەگەڵ گالاکسی کۆتایی پێ هێناوە و بە زۆر یانەوە ناوی دەبەسترێتەوە، بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت باسی یانەی ئەی سی میلانی کرد و بە ماڵی دووەمی خۆی ناوبرد و گوتی: “میلان شاری دووهەمم نییە، بەڵکوو ماڵی دووهەممە، چونکە لەوێ یادگاری زۆر خۆشم هەیە. پیشاندانی ئاستی بەرز سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنم؟ ئەگەر پرۆژەیەک هەبێت هانم بدات، دەتوانم بەم ئاستەی ئێستامەوە تا تەمەنی 50 ساڵیم بەردەوامبم لە یاریکردن.”

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ڕۆسۆنێری بۆندی پێشکەشی سوڵتان کردووە، بەڵام هێشتا هەندێ وردەکاریی لایەنی مادیی هەیە لەسەری ڕێک نەکەوتوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button