عێراقکوردستان

ئەحمەد خەڵەف: پێکان و ماندوو بوون هۆکاری شکستەکەمان بوو

Yariga App

یاریگا-

راهێنەری دهۆک هۆکاری شکستەکەیان بەرامبەر شوڕتە باس دەکات و ماندووبوونی یاریزانەکانی بە هۆکاری سەرەکی دادەنێت.

دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1 _ 0 شکستیان هێنا بەرامبەر شوڕتە ئەحمەد خەڵەف راهێنەری دهۆک لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا هۆکاری شکستەکە باس دەکات و دەڵێت گەشتکردن و ماندووبوونی یاریزانەکانم هۆکاری سەرەکی بوون و بەشێکیشیان دووچاری پێکان هاتوون، ئەحمەد خەڵەف دەربارەی ئاست و ئەنجامی یارییەکە زیاتر گوتی:

پیرۆزبایی لە یانەی شوڕتە دەکەم، تیپەکەمان یارییەکی باشیکرد و گۆڵی شورتە بە پێچەوانەی بۆ چوونەکان خۆمان تۆمارمان کرد، چەند جارێک گەیشتینە گۆڵی تیپی بەرامبەر بەڵام سەرکەوتوو نەبووین، گەشتکردنی زۆر و نزیکی یارییەکان لە یەکتر یاریزانەکانی ماندوو کردوو بەشێکیشیان تووشی پێکان هاتن، ئەم هۆکارانە کاریگەری تەواوی لە سەر دروستکردوین.

بە بردنەوەی لەم یارییەدا شوڕتە بە 84 خاڵ و بۆ سێیەم ساڵ لە سەر یەکتر توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆکیش لە خانەی شەشەمە بە 57 خاڵ و دوا یاریش لە یاریگای خۆی دەکات بەرامبەر نەفتی میسان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button