ئیتاڵیا

میلان پێکانی درێژخایەنی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ئەی سی میلان بۆ ماوەیەکی درێژ لە تواناکانی بەرگریکارێکی بێ بەش دەبێت بەهۆی پێکانەوە.

پێگەی فەرمی یانەکە ڕایگەیاند لیۆ داوراتی بەڕازیلی کە هاوینی ڕابردوو پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕۆسۆنێریەوە کرد، دووچاری پێکان هاتووە لە ئێسکەکانی قاچیدا و نەشتەرگەری ئەنجام داوە، ئەوەش بۆ سێ تا چوار مانگ لە یاریگاکانی دوور دەخاتەوە.

ئەی سی میلان ئەم وەرزەش بارودۆخ و ئەنجامەکانی خراپن و لە ئێستادا دوای 13 هەفتە، تەنها 14 خاڵی کۆکردۆتەوە و تەنها چوار خاڵ لە ناوچەی دابەزینەوە دوورن.

بابەتی زیاتر

Back to top button