ئیسپانیاگرنگترین

پێشهاتی نوێ دەربارەی داهاتووی جواو فێلیكس

یاریگا –

پێشهاتی نوێ دەربارەی داهاتووی جواو فێلیكس ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی.

وەرزی رابردوو جواو فێلیكس بە شێوەی خواستن لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانیەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

لە چەند رۆژی رابردوودا بارسێلۆنا رایگەیاند كە جواو فێلیكس و جواو كانسێلۆ ماوەی خواستنەكانیان كۆتایی هاتووە و دەگەڕێنەوە یانەكانیان، بەڵام هەر زوو پۆستەكەیان سڕیەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، مانەوەی جواو فێلیكس لە ریزەكانی بارسێلۆنا زۆر قورسە، هەرچەندە  خوان لاپۆرتا و دیكۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەكە یاریزانەكەیان دەوێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بارسێلۆنا هەوڵدەدات بارودۆخە سەختە ئابوورییەكەی تێبپەڕێنێت و گرێبەستی نوێ واژۆ بكات، بەڵام هیچ هەنگاوێكی بۆ هێشتنەوەی جواو فێلیكس نەناوە.

موندۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانە كەتەلۆنییەكە چەندین بژاردەی هێرشبەری لەبەردەستدایە، لەوانە لامین یامال و رافینیا و هەوڵی گواستنەوەی هەریەك لە نیكۆ ویلیامس و لویس دیازیش دەدات.

ناوی جواو فێلیكس بە رۆیشتن لە ئاتلێتیكۆ مەدرید بەستراوەتەوە و یانەی بێنفیكای پۆرتوگالی لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەكە.

جواو فێلیكس لەگەڵ بارسێلۆنا

وەرزی رابردوو فێلیكس لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری لە 44 یاریدا كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button