عێراق

باسم قاسم راهێنەری نەفت وازی لە ئەرکەکەی هێنا

Yariga App

یاریگا-

بە فەرمی و کەمێک لە مەوبەر یانەی نەفت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک وازهێنانی باسم قاسمیان لە راهێنەرایەتی تیپەکە راگەیاند.

لە راگەیەنراوی نەفتدا هاتووە کە دوای ئەوەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی یانەکە لەگەڵ باسم کۆبوونەوە دەربارەی بەرنامە و پلانی یانەکە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەر دوولا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و بۆیە بریاردرا گرێبەستی نێوانیان هەڵبوەشێنرێتەوە، باسم قاسم لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە بارودۆخێکی باشدا تێدەپەڕن لەگەڵ نەفت، 35 یارییان کردووە 10 سەرکەوتن و 14 بەرامبەر بوون و 11 شکستیان هەیە و لە ریزبەندی 10ـی خولەکەدان و یارییەکی دواخراویشیان بەرامبەر تەڵەبە هەیە.

چەند رۆژێکە دوای وازهێنانی قەحتان جسیر لە ئەرکی راهێنەرایەتی تەڵەبە لە کۆتایی ئەم وەرزە، میدیا عێراقیەکان ناوی باسم قاسمیان بە تەڵەبە بەستۆتەوە و دەڵێن بژاردەی یەکەمی تەڵەبە گرێبەستکردنە لەگەڵ ئەو راهێنەرە بۆ وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button