بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ستیفانۆ پیۆلی وەک راهێنەری نوێی یانەیەکی سعودی دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

ستیفانۆ پیۆلی ئیتاڵی گرێبەسێکی سێ وەرزەی لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی واژۆ کرد.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری پێشووی ئەیسی میلان گرێبەستێکی بۆماوەی سێ وەرز لەگەڵ یانەی ئیتیحادی سعودی واژۆ کرد.

پیۆلی لەم هاوینە لە پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئیتاڵییەکە دوورخرایەوە، لە ئیتیحاد شوێنی مارسێلۆ گالاردۆی ئەرجەنتینی دەگرێتەوە کە لەم هەفتەیە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

ئیتیحاد وەرزی رابردوو خراپترین ئاستی پێشکەشکرد، سەرەڕای گواستنەوەی کەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ کانتێی فەرەنسی لە خولی رۆشەنی سعودی پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و لە ناوەڕاستی وەرز نونو سانتۆسی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دوورخستەوە.

سعودییەکان لەوبڕوایەدان ستیفانۆ پیۆلی بژاردەیەکی گونجاوە بۆ پرۆژەی نوێی یانەکە و دەتوانێت یانەکە بگەڕێنێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button