ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەك مانەوەی لە ئاتلێتیكۆ مەدرید راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی ئالڤارۆ مۆراتای ئیسپانی مانەوەی خۆی لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو راگەیاند.

مۆراتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ئاشكرایكرد كە لە ریزەكانی یانەكەی بەردەوام دەبێت.


لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەكان دەنگۆی پەیوەندیكردنی مۆراتا بە قادسیەی سعودیان بڵاوكردەوە.

لە ساڵی 2019 گۆڵكارە ئیسپانیەكە بە شێوەی خواستن لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیكۆوە كرد، دواتر لە ساڵی 2020 یانە مەدریدیەكە بە شێوەی هەمیشەیی و بە بەهای 35 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكەی گواستەوە.

 


مۆراتا بە درێسی ئاتلێتیكۆ مەدرید بەشداری لە 154 یاری كردووە و توانیویەتی 58 گۆڵ بكات و 14 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button