ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بۆیەکەمجار وێنەی ئێمباپێ و ئێندریکی بە درێسی یانەکەی بڵاوکردەوە

ناویان لە لیستی یاریزانەکانی وەرزی داهاتووی یانەکەدا هەیە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ وەرزی نوێ بڵاوکردەوە و بۆیەکەمجار وێنەی ئێمباپێ و ئێندریکی بە درێسی یانەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ لە یەکەم رۆژی مانگی یۆلیۆ/تەممووز دوای ئەوەی گرێبەستی یاریزانەکان لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی دێت، یانەی ریال مەدرید لیستی یاریزانەکانی بۆ وەرزی نوێ راگەیاند، هەریەکە لە تۆنی کرووس، خۆسێلۆ، ناچۆ فێرناندێز و کیپا لە لیستەکە سڕاونەتەوە و بەشێک نین لە لیستی یاریزانانی مێرەنگی.

بەشێک لە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو
بەشێک لە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو

ریال مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی ناو و وێنەی کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فڕەنسی نوێی یانەکەی داناوە، کە ئێمباپێ دوێنێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی هات و لەمڕۆوە موڵکی یانەی ریال مەدریدە، یانە ئیسپانییەکە دەتوانێت دەست بە فرۆشتنی درێسی کیلیان بکات.

ئێندریک و ئێمباپێ
ئێندریک و ئێمباپێ

جگە لە ئێمباپێ، ناوی ئێندریکیش لە لیستی یاریزانانی مێرەنگیدایە کە چاوەڕێ دەکرێت ئەو هێرشبەرە بڕازیلییە دوای کۆپا ئەمریکا پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات، کە موڵکی ریال مەدرید بوو بەڵام بە خواستن هەر لە پالمێراسی بڕازیلی یاریی دەکرد. بەڵام ژمارەی درێسی ئێمباپێ و ئێندریک ئاشکرا نەکراوە و هێشتا یەکلانەبووەتەوە ئەو دوو یاریزانە ژمارە چەند دەپۆشن.

خیسوس ڤاییخۆ جارێکی دیکە لە لیستی یاریزانانی ریال مەدرید دەبینرێت، ئەو بەرگریکارە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ گرانادا ئێستا موڵکی ریال مەدریدە و گرێبەستی لەگەڵ یانەکە ماوە، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان، کارلۆ ئانچێلۆتی بڕیاریداوە ئەم هاوینە بەڕێی بکات و بە تواناکانی ئەو بەرگریکارە رازی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button