عێراقکوردستان

بەبێ چوار یاریزانی سەرەکی نەورۆز بەرامبەر کەرخ یاری دەکات

زاخۆ و کەربەلاش ئەنجامی مێژووی رووبەروو بوونەوەکانیان لە یەکتر نزیکە

یاریگا-

لە رۆژی دووەم و کۆتایی یارییەکانی گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ناوبژیوانی محەمەد سەلمان بەرامبەر نەفت یاری دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ ( 27ـی تەموز/ یۆنیۆی 2024) لە یاریگای زەوڕا کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە یانەی نەفت میوانداری دهۆک دەکات، لە مێژووداهەر دوو یانە 15 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەفت پێنج یاری سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دهۆکیش سێ یاری براوە بووە، لە حەفت یاریشدا یەکسان بوونە، دهۆک 10 گۆڵی تۆمار کردووە و نەفتیش 19 گۆڵی تۆمار کردووە، دهۆک بە 55 خاڵ لە خانەی شەشەمە و نەفتیش بە 43 خاڵ لە خانەی دەیەمی خولەکە دێت.

نەورۆز لە یاریگای ئەحمەد رازی کاتژمێر 5ـی ئێوارە رووبەرووی کەرخ دەبێتەوە، بۆ ئەم یاریە نەورۆز بەبێ چوار یاریزانی سەرەکی یاری دەکات، محەمەد سامی و ئیبراهیم تۆمیوای هێرشبەر و ئیفیانی ئیفیانی ناوەڕاستکار بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان و لامین ساماتا بە هۆی تێکچونی دۆخی تەندروستی ناتوانن لە یارییەکەی ئەمڕۆ بەشداربن، کەرخ و نەورۆز پێنج یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە لە مێژووی خۆیاندا، نەورۆز دوو یاری بردۆتەوە و لە سێ یاریش یەکسان بوون و کەرخ هیچ سەرکەوتنێکی تۆمار نەکردووە، نەورۆز شەش گۆڵی تۆمار کردووە و کەرخیش چوار گۆڵی کردووە.

سور پۆشەکانی سلێمانی 51 خاڵیان هەیە لە خانەی حەفتەم دێن و کەرخیش بە 32 خاڵ لە خانەی 16ەی خولەکەدێن، ئەحمەد قاسمی ناوبژیوانیش یارییەکە بەڕێوە دەبات.

بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستی یاری رابردووی، زاخۆ لە یاریگای خۆی کاتژمێر 7:30ـی ئێوارە میوانداری کەربەلا دەکات، بۆ ئەم یاریێەش زاخۆ توانای یاریزان ئەمجەد عەتوانی بۆ دەگەڕێتەوە کە لە دوو یاری رابردوو بە هۆی پێکانەوە بەشداری نەکرد بوو، هەر دوو یانە مێژووی رووبەروو بوونەوەکانیان تاڕادەیەک لە یەکتر نزیکە، تا ئێستا 16 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە و زاخۆ پێنج سەرکەوتنی هەیە کەربەلاش شەش سەرکەوتن و لە پێنج یاریشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 15 گۆڵی تۆمار کردووە و کەربەلاش 14 گۆڵی تۆمار کردووە، زاخۆ 59 خاڵی هەیە لە خانەی پێنجەم دێت و کەربەلا بە 36 خاڵ لە خانەی 15ەم دێت، یارییەکەش بە ناوبژیوانی ئەحمەد عەسکەر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button