دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا بە ئۆفەرێکی جیاوازترەوە لە نیکۆ ویلیامز چووە پێشەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنای ئیسپانی مکوڕن لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامزی ئەستێرەی  ئاتلێتیک بیڵباوی ئیسپانی و دووەم ئۆفەریان پێشکەشی ناوبراو کرد.

ماوەیەکە یاریزانە ئیسپانییەکە بووەتە جێی بایەخی کارگێڕی بلاوگرانا و بۆ ئەو مەبەستەیش چەند جارێکی بە بڕی جیاواز هەوڵی رازیکردنی بیڵباویان داوە، بەڵام یانەکەی هەرێمی باسک نەیویستووە بە کەمتر لەو مەرجەی هەیە، دەستبەرداری ئەستێرە 21 ساڵانەکەیانبن.

لە نوێترین پێشهاتدا کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، بارسێلۆنا بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ بە شیرینیەکانیشەوە و لەگەڵ ئینیگۆ مارتینێز پێشکەشی بیڵباو دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە نیکۆ.

هەمان سەرچاوە پێشبینی ئەوە دەکات لایەنی بەرانبەر ئەم ئۆفەرەیش رەتبکەنەوە.

مارتینێزی بەرگریکار کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، پێشتر یاریزانی بیڵباو بوو لە وەرزەکانی 2018-2023 و هاوینی 2023 وەک یاریزانێکی ئازاد یانەکەی جێهێشت و روویکردە بارسا.

پێشتر رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردبووەوە کە یانە باسکیەکە رازی نابن بە کەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ویڵیامز بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button