سعوودیەگرنگترین

ریاز مەحرز ئامادەکاری بۆ ئاهەنگێکی ئەفسووناوی هاوسەرگیری دەکات

سەدان کەسایەتی لە دوورگەیەکی ئیتاڵیا کۆدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریاز مەحرز، ئەستێرەی ئەهلی سعودی ئامادەکاری بۆ ئاهەنگێکی ئەفسانەیی هاوسەرگیری دەکات.

مەحرز هاوسەرگیری لەگەڵ تایلەر وارد، ئینفلوێنسەری بەریتانی دەکات و سەدان کەسایەتی و سەرمایەدار بانگهێشتی ئاهەنگەکە دەکرێن.

رۆژنامەی خەبەری جەزائیری بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئاهەنگەکە لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە دوورگەیەکی ئیتاڵیا بکرێت.

ئەمە سێیەمجارە مەحرز ئاهەنگ لەگەڵ کچە شۆخ شەنگە بەریتانییەکە دەکات، یەکەمجارە کاتێک خوازبێنی راگەیاند و ئاهەنگێکی گەورەی لە یۆنیۆ/حوزەیرانی ساڵی 2021 لە دوورگەیەکی یۆنان کرد.

ریاز مەحرز و تایلەر وارد، ساڵی 2020

مەحرز لە هاوینی رابردوودا لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئەهلی کرد و لەگەڵ یانە سعودییەکە بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button