ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لالیگا پاشگەز دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی لەندەنی لە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاشگەز دەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لەپلانیدا نییە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ ویلیامز بدات و نیازی نییە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، چێڵسی لە هاوینی رابردووەوە چاودێری یاریزانە لاوەکە دەکات، بەڵام بەهۆی تێچووی زۆری گرێبەستەکە یانە ئینگلیزییەکە لە گواستنەوەی یاریزانەکە پاشەکشە دەکات.

نیکۆی تەمەن 21 ساڵان تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئاتلێتیک بلباو هەیە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی دەگاتە 58 ملیۆن یۆرۆ، بە پارەی باجەوە بڕەکەی زیاتریش دەبێت.

لەلایەکی دیکە بارسێلۆنای ئیسپانی یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی ئارەزوی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، بەهۆی پەیوەندی پتەوی نێوان نیکۆ و یامال دەیەوێت یاریزانەکە رازی بکات پەیوەندی بە تیپەکە بکات.

ویلیامز لە تەمەنی منداڵییەوە و زیاتر لە 10 ساڵە یاری بۆ تیپە جیاوازەکانی بلباو دەکات، وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 39 یاری یانەکەی کرد، 8 گۆڵی کرد و 19 گۆڵیشی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button