کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لیۆنێل سكالۆنی ئامانجی هەڵبژاردەكەی ئاشكرا كرد

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە یارییەكانی كۆپا ئەمریكا و رووبەڕووبوونەوەی چیلی دەكات.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 4:00 چیلی و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكای 2024.


لە پێش یارییەكەیان بەرامبەر چیلی سكالۆنی گوتی:

بردنەوەی یارییەكان گرنگە، بەڵام ئامانجی ئێمە بردنەوەیە بە شێوەیەك كە بۆ هەمووان ئیلهام بەخش بێت، لە تۆپی پێدا ژیان بەردەوامە، شتەكان دەگۆڕێن، ئەوەی كە روویدا لە رابردوودایە، پێوویست ناكات بگەڕێینەوە بۆ رابردوو.

ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین ئاستی خۆمان باشتر بکەین بە پشتبەستن بەو شتانەی کە یارییەکە لەخۆیدەگرێت، هەروەها بە وردی خۆمان بۆ هەر یارییەك ئامادە دەکەین تیپەکە هەمیشە ئامادەیە.

لە یاری یەكەم ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە كەنەدای بردەوە و چیلیش بە بێ گۆڵ لەگەڵ پێرو یەكسان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button