یۆرۆی 2024؛ ئەڵمانیا لە قۆناخی 16 لە هێڵی بەرگری تووشی کێشە دەبێت
یاریگا –
ئەڵمانیا لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 لە هێڵی بەرگری کێشەی بۆ دروست دەبێت و لەوانەیە لە تواناکانی دوو بەرگریکاری بێبەش بێت.
ئەنتۆنیۆ رودیگەری بەرگریکاری ئەڵمانی، دوای یارییەکەیان به‌رامبه‌ر هەڵبژاردەکەی سویسرا بەهۆی ئازاری قاچی یاریگاکەی جێهێشت و راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ش دوایین زانیارییه‌كان له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، جولیان ناگلسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای یارییەکە رایگەیاند: ئەنتۆنیۆ بەدەست کێشەی رانییەوە دەناڵێنێت هیوادارم گرفتێكی گه‌وره‌ی نەبێت و پێکانەکەی مەترسیدار نەبێت’.
راهێنەرەکەی مانشافت گوتیشی :’زیاتر بۆ رۆدیگه‌ر ده‌كرێت هیوادارم به‌زووی بگه‌رێته‌وه ریزی هه‌ڵبژارده‌كه، ئه‌و یاریزانێكی گرنگه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان، ئێمە زوو نیکۆ شلۆتێربێکمان هێنایە ناو یاریگا، فالدێمار ئانتۆن ئامادەیە، یاریزانی لێهاتوومان هەیە به‌ڵام رۆدیگه‌ریش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه’.
مێدیاكانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، له‌وانه‌یه رودیگەر له یاریی قۆناخی 16ـی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده نه‌بێت، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ هه‌ڵبژارده‌كه دروست ده‌كات، چونکە جۆناتان تاهـ بەرگریکاری مانشافت بەهۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی نا‌توانیت لە قۆناخی داهاتوو یاریی بكات.
یاریی ئەڵمانیا لە قۆناخی 16 رۆژی شەممەی داهاتوو (29ـی یۆنیۆ/حوزەیرانی 2024) بەرامبەر یەکێک لە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، دانیمارک، سلۆڤینیا، یان سڕبیا دەبێت.