ئه‌وروپائینگڵته‌را

یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد دوا ململانێیەکی درێژ لەگەڵ نەخۆشی گەڕایەوە یاریگاکان

یاریگا
مەکس تێیلۆر، یاریزانی لاوی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەڕا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، توانی سەرکەوتوو بێت.

ماڵپەری وەرزشی BBC Sport بڵاویکردەوە یاریزانە 19 ساڵانەکەی شەیتانە سوورەکان ماوەی ساڵێک بوو تووشی نەخۆشی پەنجە شێر هاتبوو و لەو ماوەیە خەریکی وەرگرتنی چارەسەری بوو و لە کۆتاییدا توانی زاڵ بێت بەسەر نەخۆشیەکەی و سەرکەوتوو بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە تێیلۆری 19 ساڵان دوای ساڵێک دابڕان جارێکی دیک لەلایەن سۆلشایەری راهێنەر بانگهێشتی تیپەکەی کرایەوە و بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی ئەوروپا دەکات.

Back to top button