ئینگلتەرا

راتکلیف: مان یونایتد دەبێت لە ریاڵ مەدریدەوە فێرببێت

Yariga App

سێر جەیمس راتکلیف راشکاوانە باسی خراپیی سیاسەتی چەند ساڵی رابردووی مانچێستەر یونایتد دەکات بەراورد بە یانەیەکی وەک ریاڵ مەدرید.

سێر جەیمس خاوەنی گروپی ئینیەس، بەشێکی پشکی یونایتدی کڕیووەتەوە و سەرقاڵی رێکخستنەوەی یانەکەیەتی بۆ بلوومبێرگ وتی

مانچێستەر یونایتد لە هەموو رووییەکەوە پێویستی بە گەشەسەندنە و ئێمەش دەمانەوێت لە هەموو رووییەکەوە باشتری بکەین. دەمانەوێت بگەینە ئەو شوێنەی ئێستا ریاڵ مەدرید پێیگەیشتووە.

لەوکاتەوەی سێر ئەلێکس فێرگسۆن و دەیڤد جیڵ رۆیشتوون، مانچێستەر یونایتد بڕی ١.١ ملیار پاوەندی خەرجکردووە. لە هەمان ماوەدا ریاڵ مەدرید  200 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە. کەچی ئەوان ئەمڕۆ خاوەنی 6 بۆ 7 یاریزانن کە نرخییان سەروو 100 ملیۆنە و ئێمەش هیچ یاریزانێکمان نیە ئەمە جگە لەوەی ئەوان یاریگاکەشیان نۆژەنکردەوە. پێم وایە کارەکانی ئێمە دوو بۆ سێ ساڵی دەوێت تاوەکو ئەنجامی هەبێت.

 

یونایتد بڕیاریداوە متمانە بە تێن هاگی راهێنەر بداتەوە بەڵام پێناچێت ئامادەبن بە ئاسانی هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بدەن و ئەنجامەکانیان لە وەرزی نوێ دا گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button