ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

گۆڵکارەکەی بورووسیا دۆرتمۆند بەرامبەر بارسێلۆنا یاری ناکات

یاریگا
پاکۆ ئالکاسێر، گۆڵکاری ئیسپانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە هۆی پێکان ئەستەمە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە گۆڵکارەکەی پێشووی کەتەلۆنیەکان بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر پادێربۆرن لە بۆندزلیگا تووشی بووە، زۆر ئەستەمە بەشداری یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ بکات.

بورووسیا دۆرتمۆند لە گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ شەوی چوار شەممە دەبێتە میوانی بارسێلۆنا.

Back to top button