ئه‌مریکا

فلامینگۆ خولی بەڕازیلیشی بردەوە دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بەسەر بردنەوەی لیبەرتادۆرێس

یاریگا-یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی لە باشترین ساتەوەختی خۆیدایە پاش ئەوەی لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بووە پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆریس و هەروەها خولی بەڕازیلی.

شەوی شەممە فلامینگۆ لە یاری کۆتایی جامی لیبەرتادۆرێس شكستی بە ریڤەرپلەیت هێنا و جامەکەی بەرزکردەوە بۆ یەکەمجار لە ١٩٨١ ـەوە. پاش ئەوەش لە یاریەکانی خولی بەڕازیلیدا  گریمیۆ لە خولەکی ٩٤ شکستی بە پاڵمێراس هێنا و ئەوە جیاوازی نێوان فلامینگۆ و پاڵمێراسی بە ١٣ خال هێشتەوە بە چوار یاری بەر لە کۆتایی خولەکە. بەوجۆرە بە بێ ئەوەی فلامینگۆ لەم هەفتەیەدا پێ لە تۆپ بدەن دووهەم ناسناویان بەدەست هێنا. کۆتاجار بەر لە ١٠ ساڵ توانیبوویان ناسناوی خولی وڵاتەکەیان ببەنەوە.

بردنەوەی خولی بەڕازیلی  ولیبەرتادۆرێس لە یەک ساڵدا پێشتر تەنها سانتۆس لەگەڵ پێلێ ئەنجامی داوە لە ساڵی ١٩٦٣ دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button