دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی رەتکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە قووڵایی قەیرانە داراییەکانیشدا نایەوێ بە ئاسانی دەستبەرداری ئەو یاریزانانەی بێت کە بە داهاتووی یانەکە دادەنرێت. بۆ ئەوەش ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتدی رەتکردووەتەوە.

بارسا دەیانەوێ وەرزە شوومەکەی رابردوو لەبیر بکەن و خۆیان بۆ سەرەتایەکی نوێ ئامادە بکەن لەگەڵ هانسی فلیکی تازە دامەزراودا کە وردە وردە دەردەکەوێت کام یاریزان لە پلانەکانیدا و، کامەیش لە دەرەوەی پلانەکانیدا دەبێت.

فێرمین لۆپێزی ئیسپانی و دەرچووی ئەکادیمیای لاماسیایە، لەو لاوانەی یانە کەتەلۆنییەکەیە کە چاوەڕوانی داهاتووی لێدەکرێت. ئەگەرچی تەمەنی 21 ساڵە مان یو هەوڵی بۆ گواستنەوەی داوە و بۆ ئەو مەبەستەیش بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ کڕینی پێشکەشی بارسا کردووە، بەڵام یانە ئیسپانییەکە رەتیکردووەتەوە. ئەوە بەگوێرەی زانیارییەکانی داڤید بێرنابیۆ لە رۆژنامەی سپۆرت.

فێرمین ئەگەرچی وەرزی رابردوویش لە یاریزانە جێگر و سەرەکییەکانی بارسێلۆنا نەبوو، بەڵام توانی لە 31 یاریی لالیگا 8 گۆڵ و لە هەشت یاریی چامپیۆنزلیگیشدا 2 گۆڵ تۆمار بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button