ئۆڵێمپیادی پاریسئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ئێمباپێ: رێز لە بڕیارەکەی ریال مەدرید دەگرم

کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئێمباپێ پێش یاریی یەکەمی فڕەنسا لە یۆرۆی 2024

یاریگا –

ئێمباپێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی فڕەنسا لەبارەی بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی پاریس دەڵێت :’رێز لە بڕیارەکەی ریال مەدرید دەگرم و بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد ناکەم، هیوادارم فڕەنسا مێداڵیای زێڕ بباتەوە’.

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا لەبارەی بەشداریکردنی لە ئۆڵێمپیادی پاریس کە دوای یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە پاریس دەکرێت، رایگەیاند :’هەڵوێستی دەستەی کارگێڕی و یانەکەم زۆر روونە، ئەوان رازی نین بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد بکەم و منیش رێز لەم بڕیارە دەگرم و قبووڵمە’.

رێز لە بڕیارەکەی ریال مەدرید دەگرم و بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیاد ناکەم.

هەروەها ئێمباپێ گوتیشی :’من چوومەتە ریزەکانی یانەیەکی نوێ، هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی فڕەنسا دەخوازم، هیوادارم بتوانن مێداڵیای زێڕ بەدەست بهێنن’.

Image

کیلیان لەبارەی ئامادەبوونی بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر نەمسا گوتی :’هەمیشە بڕوام وایە ئامادەیی لە هزری و دەروونییەوە گرنگترین شتە، زۆر لە ئامادەیی لایەنی جەستەیی گرنگترە، من لە رووی دەروونی و هزرییەوە تەواو ئامادەم، سبەی سەیر دەکەین بزانین لە رووی جەستەییش ئامادەم یان نا’.

هێرشبەرەکەی فڕەنسا گوتیشی :’من بە هەموو بڕیارێکی راهێنەرەکەم رازیم، تەنانەت ئەگەر راهێنەر بڕیار بدات لەسەر کورسی یەدەکیش نەبم، رازیم و خۆم دەگونجێنم’.

سبەی لە کۆمەڵەی چوارەم، فڕەنسا لە یەکەم یاریی خۆی لە یۆرۆی 2024 رووبەڕووی نەمسا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button