ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێرلینگ هالاند مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت؟

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لە ریزەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەمێنێتەوە.

رافایێلا پیمێنتای بریکارەی کارەکانی ئێرلینگ هالاند، لە نوێترین لێدوانی ئاشکرایکرد؛ هالاند نیازی جێهێشتنی یانەکەی نییە و بەرێژەی سەدا هەزار لە مانچێستەر سیتی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ لە شتێک دڵنیام، هالاند لە مانچێستەر سیتی وا هەست دەکات لە ماڵەکەی خۆیەتی، لە سەدا هەزار لە یانەکەی دەمێنێتەوە و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی دەستپێکی وەرزی نوێ دەکات.

لێدوانەکانی رافایێلا پاش ئەوە دێت بەردەوام ناوی گۆڵکارە نەرویجییەکە بە چەند یانەیەک دەبەسترێتەوە، لە گرنگترینیان یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنان.

بەڵام ئێرلینگ تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بلوو موون هەیە، بەپێی قسەی بریکاری کارەکانی، یاریزانەکە بە گرێبەستەکەی پابەند دەبێت.

هالاند لە هاوینی ساڵی 2023 لە بۆڕووسیا دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد. لە ماوەی دوو وەرزی رابردوودا 66 یاری لە پرێمەرلیگدا کردووە، خاوەنی 63 گۆڵ و 13 ئەسیستە.

هالاند دوو جار خەڵاتی گۆڵکاری پرێمەرلیگی وەرگرت، لە وەرزی 2022/23 خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرز و باشترین یاریزانی لاوی پرێمەرلیگی وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button