ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کۆتاییهات؛ دۆرتموند بڕیاری کۆتایی لەسەر تێرزیچدا

کێشەکانی نێو زەردەواڵەکان گەورەبوون و گەیشتنە بنبەست

Yariga App

یاریگا –

ئێدین تێرزیچ، راهێنەری بۆڕووسیا دۆرتموند دەستی لەکارکێشایەوە و یانەکەی جێهێشت.

تێرزیچ نازناوی جامی ئەڵمانیا و پلەی دووەمی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ زەردەواڵەکان بەدەستهێنا و دوای گفتوگۆییەکی چەند رۆژە، هەردوولا لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست رێککەوتن، ئەمەش لەسەر داوای تێرزیچ.

هۆکاری دەست لەکارکێشانەوە

لە رۆژی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگەوە، کێشەی توند لە نێوان تێرزیچ و ماتس هەمڵس، کاپتنی دۆرتموند دروستبوو. رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردبووەوە، بەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید لە ژووری جلگۆڕینی یاریگای وێمبڵی، هەمڵس رەخنەی توندی لە تێرزیچ گرتووە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی

بەر لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەمڵس رەخنەی توندی لە شێوازی یاریکردنی تێرزیچ گرتووە، بە هۆکاری سەرەکی ناجێگیری ئاستی زەردەواڵەکانی لە بۆندسلیگا دانا، پێی وایە راهێنەر هۆکاری سەرەکی بەدەستهێنانی پلەی پێنجەمی بۆندسلیگایە.

لەبارەی رووداوەکە، رۆژنامەکە ئاشکرای دەکات

دوای رەخنەکانی هەمڵس، رووبەڕووبوونەوەی توند لە نێوانیاندا روویداوە، ئەمەش وایکرد دەستەی کارگێڕی دەستوەردان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بکەن.

پاتریک بێرگێر، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو تێرزیچ نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی دەستەی جێبەجێکاری یانەکە کردووە، دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی، رەزامەندی لەسەر داواکەی کرا.

مەرجی سەرەکی مانەوەی هەمڵس لەگەڵ دۆرتموند، بریتیبوو لە دوورخستنەوەی تێرزیچ و مەرجی سەرەکی مانەوەی تێرزیچیش، پەیوەست بوو بە دوورخستنەوەی هەمڵس.

هەمڵسی کاپتنی زەردەواڵەکان و براوەی مۆندیالی 2014 بانگهێشتی لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆ نەکراوە، جیا لەمەش گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ دۆرتموند بەسەردەچێت.

پەیامی ماڵئاوایی تێرزیچ

هاندەرانی خۆشەویستی دۆرتموند، دوای چەندین هەوڵ ئینجا وشەی گونجاوم دۆزیەوە، ئەمە شتێکی زۆر قورسە بۆ من، دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، ئەمڕۆ دۆرتموند جێدەهێڵم، هەرکەسێک من بناسێت، دەزانێت ئەم بڕیارە بۆ من زۆر قورسەچونکە دوو دڵ لەنێر سینەمدا بەدرێژایی پڕۆسەی بڕیاردانەکە لێدەدەن، هەرچۆنێک بێت، زۆر سوپاسگوزارم کە یەکەم سات گرێبەستم لێرە واژۆکرد، ئەوکاتە ساڵی 2014 بوو، لە ماوەی 9 ساڵدا، توانیم بە خەونەکەمدا گوزەر بکەم، هەر رچەندە هەموو شتێکیش بەباشی بەڕێوەنەچوون، لە شەش ساڵی رابردوودا زۆر لە تیمەکە زیاتر نزیکبوومەوە بەڕاستی کاتێکی لەبیرنەکراوە و لەیادی ناکەم، لەم ماوەیەدا هەستم بە شانازییەکی زۆر کرد چونکە توانیم بۆ بردنەوەی جامی ئەڵمانیا سەرکردایەتی بکەم، هەروەها گەیاندنی بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە دوای یاری کۆتایی، داوای گفتوگۆم لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە کرد گفتوگۆکان زۆر گرنگ، راشکاو و کراوە بوون لە هەمووی گرنگتر بە نیازی باشەوە کران، هەوڵمدا بریارەکە لای خۆم بە تەواوی بخوێنمەوە تاوەکو ئێستا هەستێک لە ناخمدا هەیە ئێستا دەستپێکێکی نوێ لەسەر ئاستی راهێنەرایەتی و تیمەکە دەبێت، پێم وایە کاتێکی گونجاوە تاوەکو کەسێکی دیکە ببێتە راهێنەر بۆیە دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە سوپاستان بکەم، هیوای سەرکەوتن بۆ دەستەی راهێنەرایەتی نوێ و یاریزانان و هەموو ستافی یانەکە دەکەم.

بە تایبەتی بۆ ئەوەی هاندەران

بابەتی زیاتر

Back to top button