کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

🎥 | ڤینیسیۆس لە دووبارەکردنەوەی گۆڵە جوانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی نزیکبوو

"دیژاڤۆی ڤینی"

Yariga App

یاریگا –

درەنگانی شەوی رابردوو لە یارییەکی دۆستانە هەڵبژاردەی ئەمریکا میوانداری هەڵبژاردەی بەرازیلی کرد، یارییەکە بە یەکسانبوون و 1-1 کۆتایی هات.

رۆدریگۆی ئەستێرەی ریال مەدرید لە خولەکی 17 بە ئەسیستی رافینیا گۆڵی پێشکەوتنی بەرازیلی کرد، 9 خولەک دوای ئەو گۆڵە کریستیان پۆلیسیچی ئەستێرەی ئەیسی میلان بەلێدانی راستەوخۆ گۆڵی یەکسانی هەڵبژاردەکەی کرد.

هەر لەو یارییەدا ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی هەڵبژاردەی سامبا لە دووبارەکردنەوەی گۆڵە سەرسوڕهێنەرەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ نزیکبوو.

هاوشێوەی گۆڵەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی، ڤینی بە جوڵە بەناوبانگەکەی هێڵی بەرگری ئەمریکای بڕی، بەخێراییەکی زۆر رایکرد و بەتەنیا لەگەڵ گۆڵپارێز مایەوە، بەڵام مات تێرنەری گۆڵپارێزی ئەمریکا شوتەکەی ڤینی گەڕاندەوە.

لە 21ـی ئەم مانگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، یارییەکانی کۆپا ئەمریکای 2024 بە بەشداری شازدە هەڵبژاردە دەستپێدەکات.

هەڵبژاردەی بەرازیل لە کۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانێتییەکە شانبەشانی هەڵبژاردەکانی کۆڵۆمبیا، پاڕاگوای و کۆستاریکا یاری دەکات.

کۆرتکراوەی یارییەکەی ئەمریکا و بەرازیل

بابەتی زیاتر

Back to top button