ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بەرگریکارێکی دیاری پرێمەرلیگی دەوێت

مەدرید دەرگای بازاڕی گواستنەوەی دانەخستووە

Yariga App

یاریگا –

پێناچێت ئاوا زوو ریال مەدرید دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دابخات و دەیەوێت هێڵی بەرگری تۆکمە بکات.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید چاودێری دۆخی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی و تۆتنهام دەکات. رۆمێرۆ لە ساڵی 2021 لە ئاتاڵانتاوە پەیوەندی بە سپێرز کرد و یەکێکە لە بەرگریکارە دیارەکانی پرێمەرلیگ.

هەرچەندە سپێرز لە وەرزی رابردوودا 61 گۆڵی لێکرا، بەڵام بەگوێرەی داتاکان بێت، ئەگەر رۆمێرۆ لە هێڵی بەرگری نەبووایە، گۆڵی زیاتریان لێدەکرا.

لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە تۆتنهامەوە، 98 یاری بۆ یانە لەندەنییەکە کردووە. خاوەنی شەش گۆڵ و تەنیا ئەسیستێکە. رۆمێرۆ یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکان و لەکۆی 98 بەشدارییەکانی، لە 96 یاری سەرەکی بووە.

رۆمێرۆ ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمێریکا دەکات و هەینی رووبەڕووی هەڵبژاردەی گواتیمالا دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button