گرنگترینیۆرۆی 2024

رۆبێرتۆ مارتینێز باسی خەسڵەتێکی جیاوازی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت: هیچ یاریزانێکی وام نەبینیوە

ستایشی هێرشبەرە پۆرتوگاڵییەکە دەکات

Yariga App

یاریگا –

راهێنەری پۆرتوگاڵ پێش یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ئێرلەندا ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت :’هیچ یاریزانێکی وام نەبینیوە’.

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئێرلەندا دەڵێت :’رۆناڵدۆ ئامادەیە بۆ ئەوەی یارمەتی تیمەکەی بدات و هەموو شتێک پێشکەش بکات، هیچ یاریزانێک لە جیهاندا نییە ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ تیمەکەی دەکات پێشکەشی بکات، ئەو ئەزموونێکی زۆری هەیە و پێشتر بەشداریی پێنج وەشانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای کردووە و ئەمە شەشەمجارە بەشداریی یۆرۆ دەکات’.

راهێنەرەکەی پۆرتوگاڵ لەبارەی دۆن دەشڵێت :’کریستیانۆ دەزانێت چۆن لەناو ناوچەی سزا سوود لە بۆشاییەکان وەردەگرێت، لەم خەسڵەتەی زۆر نایابە، زۆر گرنگە ئێمە بە 11 یاریزان بەرگری بکەین و هێرش ببەین، لە یارییەکانی رابردوو زۆر سەرنجم لەسەر کاردانەوەی کریستیانۆ لەدوای لەدەستدانی تۆپ و شێوازی بەرگریکردنی بوو، هەربۆیە هیچ گومانێکم نییە و دوودڵ نیم’.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (39 ساڵ) لەم وەرزە لەگەڵ یانەی نەسڕی سعوودی لە 45 یاری 44 گۆڵی کردووە و لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵاوتنەکان.

ئەمشەو پۆرتوگاڵ لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی ئێرلەندا دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت دۆن بەشداریی یارییەکە بکات، کە لە یاریی رابردووی هەڵبژاردەکەی دۆن لەسەر کورسی یەدەک بوو، کاتێک لە یارییەکی دیکەی ئامادەکاری 1-2 بە کڕواتیا دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button