ئیسپانیا

چارەنووسی رۆدریگۆ یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا –

رۆردریگۆ گۆس، ئەستێرەی ریال مەدرید، سەرەڕای ئۆفەرە زەبەلاحەکانی پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی لەسەر مێزەکەی، دەیەوێت وەرزی داهاتوو لە مەدرید بمێنێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی رۆیشتنی رۆدریگۆ لە ریال بەهۆکاری ئەوەی کە لەگەل هاتنی ئێمباپی هەلی یاریی کردنی کەم دەبێتەوە دەبیسترا. مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان تاوەکوو ئێستاش هەوڵی بەدەستهێنانی ژمارە 10یەکەی بەرازیل دەدەن و هەروەها ئارنی سلۆتی لیڤەرپوولیش گرنگی بە تواناکانی دەدات. بەڵام رۆدریگۆ لە ریال مەدرید زیاتر، بیر لە هیچ شتێکی تر ناکاتەوە، هەروەها یانەکەش نایەوێت دەستبەرداری ببێت و دەنگۆکانی رۆیشتنی لە بێرنابیۆ کەم دەکەنەوە.

هەروەها بەپێچەوانەی دەنگۆکان رۆدریگۆ بە هاتنی ئیمباپێ دڵخۆشە و تەنانەت کاتی پەیوەندی کردنی بە ریال مەدرید بە ئیمۆجی دڵەوە بەخێرهاتنی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی کرد و تەنانەت بەر لە یاریی وێمبڵی لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی:

لە یانەکە دڵخۆشم و دانانی پێکهاتە کێشەی راهینەرە نەک کێشەی من. من هەمووکات دەمەوێت لەگەڵ باشترینەکانی جیهان یاریی بکەم.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە گرێبەستێکی تاوەکوو ساڵی 2028 لەگەڵ لۆس بلانکۆس هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یەک ملیارد یۆرۆیە. پێدەچێت داهاتووی رۆدریگۆ لە دوای کۆپا ئەمریکا روون بێتەوە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش لە مەدرید بمێنێتەوە تاوەکوو ئەزموونی یاریی کردن لەگەڵ ئێمباپێ تاقی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button