ئه‌مریکا

لیۆنێل مێسی رێکۆردی زۆرترین فرۆشی درێسەکانی خولی ئەمریکی دەشکێنێت

یاریگا –

لە ناوەڕاستی وەرزی 2024ی خولی ئەمریکیداین و خولەکە لیستی پڕفرۆشترین درێسی یاریزانەکانی MLSـی بڵاوکردەوە.

ئەینتەر مەیامی بە هەبوونی 5 یاریزان لە نێوان 25 پڕ فرۆشترین یاریزانانی خولی MLS لە رووی بازرگانییەوە پێشەنگە. دیارە کاپتنی تیپەکە لیۆنێل مێسی رۆڵێکی بەرچاوی لەم پێوەرەدا بینیوە. بەهرەی لە یاریگا و کاریگەریی لە دەرەوەی یاریگا، بەختی تیپەکەی لە یەکەم ساڵی یاریکردنی لە ئەمریکا گۆڕیوە.

درێسی ژمارە 10ی مێسی دەبێتە پڕفرۆشترین درێسی خولی ئەمریکی لە مانگەکانی سەرەتای ساڵی 2024. لێرەدا لیستی تەواوی 25 تیپی سەرەکی دەخەینە روو.

درێسەکەی لیۆنێل مێسی تا ئێستا زۆرترین فرۆشی هەیە

ئینتەر میامی لە هەر شوێنێک یاری بکات، لە یاریگای خۆی یان لە دەرەوەی یاریگا، شوێنی هاندەران پڕ دەبێت لە درێسی ژمارە 10ی لیۆنێل مێسی. یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بڕیاریداوە ساڵانی کۆتایی ژیانی وەرزشی خۆی لە ئەمریکا بەسەر ببات و هاندەرانی تۆپی پێش بە تامەزرۆییەوە دەیانەوێت ببنە بینەری یارییەکانی ئەستێرەکە لە خولی وڵاتەکەیان. هەرچەندە نیوەی وەرزی رابردوو پەیوەندی بە ئینتەر میامی کرد، بەڵام فرۆشی یەکەم درێسی لەگەڵ تیپەکەدا بە خێرایی هەموو یاریزانانی دیکەی تێپەڕاند و وەک پڕفرۆشترین درێسی ساڵی 2023 دەستنیشانکرا.

بۆ درێژایی ساڵەکە، تیشێرتەکە لە ماڵپەڕی فەرمی ئەدیداسدا بە “لە کۆگادا بەردەست نییە” دەنوسرا، فرۆشگاکان لە سەرانسەری ئەمریکا کێشەیان هەبوو بۆ دۆزینەوەی ئەو درێسەی کە زۆرترین داواکاری هەیە. گۆڤاری ڤۆگ درێسەکەی میسی لە میامی وەک یەکێک لە 15 پۆشاکە مۆدەییەکانی ئەمساڵ ناوبرد و نووسیویەتی:

هەر کە راگەیەندرا کە درێسە پەمەییەکانی ئینتەر مەیامی بەردەست نەماوە، بازاڕی ساختە گەرم بوو.

لیستی پڕفرۆشترین درێسی یاریزانان

مێسی یەکێکە لەو پێنج یاریزانەی ئینتەر مەیامی کە لە ریزی 25 زۆرترین درێسی فرۆشراوی ساڵی 2024دایە. شانبەشانی ئەویش هەریەکە لە لویس سوارێز و سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلبا هاوڕێکانی پێشووی لە بارسێلۆنا دێن. یاریزانە لاوە بە بەهرەەکەی مەیامی، بێنیامین کرێمشی، پێنجەم یاریزانی یانەکەیە، ئەمەش دەریدەخات هاندەرانی مەیامی تەنیا سەرنجیان لەسەر سوپەرستارەکان نییە.

بەڵام سەرەڕای ناوبانگی ئەم ئەستێرانە، یاریزانە ئەمریکییەکان زۆرترین نوێنەریان لە نێوان 25 پڕفرۆشترین درێسەکان هەیە. یاریزانە نێودەوڵەتییە ئەمریکییەکان ئایدن مۆریس، کریستیان رۆڵدان و جۆردن مۆریس هەموویان چاوی زۆریان لەسەرە، لە هەمان کاتدا یاریزانە لاوەکانی وەک جۆن تۆلکین و بێنیامین کرێمشی لەلای هاندەران خۆشەویستن.

بەگشتی لیستی پڕفرۆشترین درێسەکان ئاماژەیەکی باشە بۆ MLS لە ساڵی 2024. ئەستێرەی گەورەی جیهانی لەوێ یاریی دەکەن، بەڵام خولەکە هێشتا تامێکی بەهێزی ناوخۆیی پاراستووە، زۆربەی یاریزانەکانی لە ئەمریکاوە دێن و یاریزانی لاوی زۆریشیان هەیە. دیارە مێسی تا ئەو کاتەی لە خولەکەدا دەمێنێتەوە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی فرۆشتنی درێسەکاندا دەبێت.

چوونی ئەستێرەکانی وەک لیۆنێل مێسی بۆ ئەمریکا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ سعودیە جیا لە ناوبانگی خولەکە لە جیهاندا لەڕوی ئابوریشەوە سوودێکی بەرچاوی ئابووریان بۆ ئەم خولانە زیاد کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button