عێراقکوردستان

کوردێک لە دەستەی ناوبژیوانانی یاریی تایلاند و سینگاپورە دایە

یاریگا-

دەستەیەکی ناوبژیوانی عێراقی بۆ دوایین یاری قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 بۆ یاریی تایلاند و سینگاپورە دانراوە.

سێ شەممە ( 11ـی حوزیران/ یۆنیۆی 2024) دوایین یارییەکانی قۆناخی یەکەمی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026ـی کیشوەری ئاسیا کۆتایی دێت، لە کۆمەڵەی چوارەم هەڵبژاردەی تایلاند لە یاریگای راجا مانغالای نیشتمانی رووبەرووی هەڵبژاردەی سینگاپورە دەبێتەوە، دەستەی ناوبژیوانانی ئەم یاریە دەستەیەکی عێراقین کە پێکهاتووە لە موهەند قاسم ناوبژیوانی ناوەڕاست و واسق مودەلەل  یاریدەدەری یەکەم و ئەحمەد سەباح یاریدەدەری دووەمە، یوسف سەعیدی کوڕە کوردی خەڵکی شاری کەرکوکیش ناوبژیوانی چوارەمی ئەم یاریەیە.

عەلی سەباح بەڕێوەبەری دیاریکردنی ناوبژیوانان لە عێراق رایگەیاند ناوبژیوانانی عێراق ئاستیان بەرەو بەرزی دەچێت و لە چەند وڵاتێکی وەکو تونس و ئێران و لیبیا داوامان لێکراوە ناوبژیوان بۆ یارییە بەهێزەکانیان دابین بکەین کە ئەمەش دەبێتەوە هۆی سود بینین و وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر لەلایەن ناوبژیوانەکانمان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button