ئینگلتەرا

سوانزی نێزیکە لە جاڕسۆن کابڕاڵ

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئەوا یانەی سوانزی سیتی نێزیکن لە بەدەست هێنانی خزمەتەکانی یاریزانی یانەی فاینۆڕد جاڕسۆن کابڕال.

ڕاهێنەری سوانزی مایکڵ لاودرۆپ جموجۆڵەکانی بۆ ئەم یاریزانە دەست پێکرد ئەمەش بە هۆی نێزیک بوونەوەی دەرچوونی یاریزان سکۆت سینکلەیر بۆ یانەی مانچێستەر سیتی.

کابڕال یەکێکە لە ئەستێرەکانی خوولی هۆڵەندی لە چەند ساڵی ڕابردوو و پێشبینی داهاتووێکی گەورەی بۆ دەکرێت.

چەندین یانەی تری پریمیێرلیگ چاویان لەسەر کابڕاڵ داتاوە بەڵام وا دیارە سوانزی لە هەموویان نێزیکترە بۆ بەدەست هێنانی خزمەتەکانی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close