ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

بۆ یەکەم جار لە مێژووی تورکیا، ژنێک وەک سەرۆکی یانە هەڵبژێردرا

یاریگا- هەرگیز پێشتر لە مێژووی یانەکانی تورکیادا ڕووی نەداوە خانمێک سەرۆکایەتی یانەیەکی تۆپی پێ بکات.

ئەمشەو لە بۆنەیەکی تایبەتدا دوای ئەوەی حەمید ئالچومان دەستی لەکار کێشایەوە، بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە، بێرنا گۆزباشی سەرمایەداری بە سەرۆکی نوێی کارگێڕی کەیسەریسپۆر هەڵبژارد و ناوی وەک یەکەمین خانمە سەرۆک، چووە مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکەوە.

کەیسەریسپۆر ئەم وەرزە لە کۆتایی ڕیزبەندی خولی تورکیەوە دەبینرێت لە دوای 11 هەفتە تەنها 7 خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button