ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان هاتە کێبڕکێی ئینتەرەوە بۆ گواستنەوی ئۆلیڤیە ژیرۆ

یاریگا- هەردوو یانەکەی شاری میلانۆی ئیتاڵیا لە کێبڕکێدان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئۆلیڤیە ژیرۆی هێرشبەری چێڵسی.

ڕاپۆرتەکان لە ئیتاڵیاوە بڵاویان کردۆتەوە بەم دوایانەش ئەی سی میلان هاتۆتە پێشەوە بۆ هەمان مەبەست کاتێک پێشتر ئینتەری ڕکابەری گفتوگۆکانی بۆ کڕینی ژیرۆ دەست پێکردبوو.

سەرچاوەکان لە ئینگلتەراوە باس لەوە دەکەن بلووزی لەندەنی نرخی ناوبراوی بە 5-7 ملیۆن یۆر داناوە، خودی یاریزانە 33 ساڵانەکەش دەیەوێت ڕزگاری بێت لە کەمی یاری پێ کردنی لەلایەن فرانک لامپاردەوە و لە ئێستادا چاوی لە یانەیەکیترە تا تواناکانی خۆی پیشان بداتەوە و چانسی بانگهێشتکردنی بۆ یۆرۆی 2020 بەهێزتربێت لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.

ئەم وەرزە تا ئێستا لە کۆی 211 خولەک یاریکردن، ژیرۆ نە بە گۆڵ یاخود ئاسیست، بەشداری گۆڵێک بکات لەگەڵ یانە لەندەنییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button