ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: مانچێستەر یونایتد یاریزانێکی بەخواستن رەوانەکراوی گەڕاندەوە ئۆڵدترافۆرد

یاریگا –

یانەی مانچیستەر یونایتد لیستی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانی یانەکەدا دەبن. هاوکات ئەوانەیشی بڵاوکردەوە کە یانەکە جێدەهێڵن یاخود رۆیشتنیان پێشوەخت راگەیەندراوە.

وەرزی رابردوو مان یو بە سەرپەرشتی ئیڕیک تین هاخ کە دووەم وەرزی بوو لەگەڵ یانەکە، ئاستی پێویستیان پێشکەش نەکرد، بە جۆرێک جگە لە بردنەوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، لە خول و پاڵەوانێتیەکانیتر وەک رکابەرێکی بەهێز دەرنەکەوتن. هەربۆیە گۆڕانکارییەکان لە هێنان و بەڕێکردنی یاریزاندا چاوەڕوانکراو بوو.

یانە ئینگلیزیەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆی لیستەکەی بڵاوکردووەتەوە و ناوی مەیسن گرینوودی تێدایە کە وەرزی رابردوو بە خواستن نێردرابووە خیتافی ئیسپانی دوای کێشە و گرفتە یاساییەکانی لە ئینگلتەرا کە وایکرد لە تیمەکەی تێن هاخ پەراوێز بخرێت.

لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی زۆر هەبوو کە بارسێلۆنا چاوی لە مەیسنە. ئەوە جگە لە هەواڵی ئاڵوگۆڕ لەنێوان جواو فێلیسکی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

نیازی ئاڵوگۆڕیی لەنێوان گرینوود و جواو فێلیسک لە ئارادایە

چەند جارێک تێن هاخ وەک ئاماژەیەک بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانە بەخواستن ڕەوانەکراوەکانیان، باسی لەوە کردبوو کە بۆ وەرزی داهاتوو جەیدن سانچۆ و گرینوود چانسی گەڕانەوەیان زۆرە.

گرینوود لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی رابردوو بە خواستن هاتە خیتافی، لە 33 بەشداریی خولی ئیسپانی توانی هەشت گۆڵ و شەش ئەسیست بکات. ئەو ئەنجامانە بوو کە وەک باشترین یاریزانی یانەکەیش دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button