ئاسیاعێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

کاساس: سبەی بەرامبەر ئیندۆنیزیا دەرفەت بە یاریزانە نوێیەکان دەدەین

Yariga App

یاریگا –

خیسۆس کاساس پێش یارییەکەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال دەڵێت ‘سبەی بەرامبەر ئیندۆنیزیا دەرفەت بە یاریزانە نوێیەکان دەدەین’.

خیسۆس کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئیندۆنیزیا لە شاری جاکارتا لەبارەی یارییەکە گوتی :’سەرەڕای بەرزی شێ بەڵام بەباشی خۆمان بۆ یارییەکە ئامادە کردووە، ئێمە زووتر هاتینە ئێرە و توانیمان چوار یەکەی مەشق و راهێنانی جیاواز لێرە بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ کەشوهەوای ئێرە رابێین، هەوڵ دەدەین لە رێگای ئاو و شلەمەنییەکان قەرەبووی ئەو کەشە شێدارە بکەینەوە کە لێرە هەیە’.

لەبارەی بانگهێشتکردنی شەش یاریزانی نوێ بۆ ریزی هەڵبژاردەکەی، کاساس دەڵێت :’ئێمە دەمانەوێت لەو دوو یارییەمان بەرامبەر ئیندۆنیزیا و ڤیێتنام دەرفەت بە یاریزانە نوێیەکانمان بدەین و هەوڵ بدەین تاقییان بکەینەوە، بۆ ئەوەی دەرفەت بە یاریزانی زیاتر بدەین’.

لەبارەی هەڵبژاردەی ئیندۆنیزیاش، راهێنەرە ئیسپانییەکە گوتی :’بردنەوەمان لە یاریی یەکەممان بەرامبەر ئیندۆنیزیا و دووبارەکردنەوەی سەرکەوتنەکەمان لە جامی ئاسیا بەرامبەر ئیندۆنیزیا مانای وانییە گەرەنتی سەرکەوتنمان هەیە، پێویستە بە وریاییەوە یاریی بکەین، ئەنجامە باشەکانی هەڵبژاردەکە بەڵگەن بۆ ئەوەی ئیندۆنیزیا خاوەنی تیپێکی بەهێزە و ئەوان لەسەر خاکی خۆیان و لە بەردەم هاندەرانیان یاریی دەکەن.

مارکۆ فەرەج یاریزانی لاوی کوردی یانەی سترۆمسگۆدسێتی نەرویجی یەکێکە لەو شەش یاریزانەی بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراون بۆ ئەوەی لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2026 بەرامبەر ڤیێتنام و ئیندۆنیسیا یاریی بکەن.

چوار یاریزانی کورد بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق (ئاکام هاشم، ئوسامە رەشید، مارکۆ لاوک فەرەج، یوسف ئەمین) لە لیستی کاساسدان و بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون، جیا لەم سێ یاریزانەش، هەریەکە لە ئەحمەد مەکنزی، یاریزانی هەولێر و عەلی کازم، گۆڵپارێزی زاخۆ بانگهێشتکراون.

عێراق لە کۆمەڵەی F بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی گرتووە و پێنج خاڵ لەپێشەوەی ئیندۆنیزیای دووەم دێت، سبەی شێرەکانی رافیدەین کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ دەبێتە میوانی ئیندۆنیزیا و رۆژی سێشەممە کاتژمێر 21:00 لە بەسرە میوانداریی ڤیێتنام دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button